ماڵپەری پشتیوان pshtiwan ماڵپەری پشتیوان pshtiwan
random

دوواین هەواڵ

random
facebook
چەند چرکەیەک چاوەروانبە ...

شوێنی ئیبلیس سەرۆکی شەیتانەکان لە کوێیە



شەیتانی گەورە ناوی ئیبلیسە و یەکێک بوە لە جنۆکەکان و لە سەرجەم کتێبە ئاسمانیەکاندا ناوی هاتوەو لە قورئانی پیرۆزیشدا لە زۆرێک لە ئایەتەکانی قورئاندا باس کراوە و ناوی( ئیبلیس) یازدە ١١ جار لە قورئاندا هاتوەو بە ناوی شەیتانیش شەست و دوو جار٦٢ لە قورئاندا هاتوە
 مانای وشەی ئیبلیس .واتە دەرکراو و مانای وشی شەیتانیش  واتە دورخراوە لەبەزەیی خودا  کە هەردوو وشەکە نزیکن لەیەکەوە
 خودای گەوەرە لەقورئاندا باسی دروستکردنی قەومی جن دەکات کە دروستکراوە لە ئاگرێکی بە هێزی بێ دوکەڵ و ئینسانیش دروستکراوە لە قورێکی رەشی رەقی ترشاو
{ خَلَقَ الْإِنْسَانَ مِنْ صَلْصَالٍ كَالْفَخَّارِ * وَخَلَقَ الْجَانَّ مِنْ مَارِجٍ مِنْ نَارٍ * فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ } [الرحمن: 14 -16] { وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ مِنْ صَلْصَالٍ مِنْ حَمَإٍ مَسْنُونٍ * وَالْجَانَّ خَلَقْنَاهُ مِنْ قَبْلُ مِنْ نَارِ السَّمُومِ } [الحجر: 26-27]
جنۆکە پێش دروستکردنی ئینسان لەسەر زەویدا ژیاون لە شوێنێک بە ناوی – الحن ولبن- بە پێی دەفسیری ابن مسعود
کە یەکێکە لە هاوڕێیانی پێغەمبەر سەلامی خودای لێبێت
لە کاتی منداڵی ئیبلیسدا فریشتەکان ئیبلیسیان بەرز کردوەتەوە بۆ ئاسمان و فێری عیباتەت و ستایشی خودای گەورەیان کردوەو خودای گەورە کردویەتی بە سەرپەرشتیاری زەوی یان پاشای زەوی و سەرۆکی فریشتەکانی ئاسمانی زەوی بوە و خەزێنەداری بەهەشت بوە -زانا و داناو لە خواترس بوە یەکێک بوە لە هەڵبژێرراوەکان و پلە دارەکان لە ناو ریزی فریشتەکاندا خوای گەورەش لە قورئاندا بەسەرجەم مرۆڤایەتی دەفەرموێت ئەگەر بە زانای بێت ئەوە ئیبلیس لە هەمو کەس زاناترە واتە لە هەمو رویەکەوە
ئیبلیس پێش ئەوەی لە رەحمەتی خودا دەرکرێت ناوی عەزازیل بوە جەندین ناوی تری هەبوە وەک – خلاد، – عطاء- طاوس
لە کاتێکدا جنۆکەکان خراپەکاری و شەرو کوشتارێکی زۆر دەنێنەوە لەناو خۆیاندا خوای گەورەش ئیبلیس لەگەڵ کۆمەڵێک لە سەربازی فریشتەکانی دەنێرێتە سەرریان و زۆربەیان لە ناو دەبات و ئەوانەیان دەمێننەوە خۆیان دەشارنەوە لەناو دەریاو شاخەکاندا
دوای ئەوەی جنۆکەکان لەسەر زەوی دەردەکرێن خوای گەورە بە فریشتەکانی دەفەرموێت من دەمەوێت جێنیشینێک لە زەویدا دروست بکەم هەرچەندە فریشتەکان پێێان باش نا بێت بەڵام خودای گەورە خۆی خاوەنی بریاردانەو فەرمانەکەی جێ بە جێ دەکات و ئادەم پێغەمبەر سەلامی خودای لێبیت دروست دەکات پاشان لە رۆحی خۆی دەکات بە بەریداو
بە فریشەتەکان دەفەرموێت سوجەدە بەرن بۆ ئادەم کە رۆحی منی لە بەردایە.
ئەوانیش هەمویان سوجدەی بۆ دەبەن تەنها ئیبلیس نەبێت ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئینسان لە فریشتەکان بەرێزترە ئەگەر لەخواترس و بە عیبادەت بێت وە بە پێچەوانەشە وە بێ ئیمانبون بێنرخترە لەهەمو دروستکراوەکان
دواتر خودای گەورە لە ئیبلیس دەپرسێتەوە ئایا بۆچی سوجدەت بۆ ئادەم نەبردوە بە هۆی خۆ بەزل زانینتەوەیە یان خۆت لە بەرزکراوەکان دانا ئیبلیس لە وەڵامدا دەڵێت من لەو باشترو بەریزترم ئەوت لەگڵ دروست کردوەو منت لە ئاگر دروست کردوە
قَالَ يَا إِبْلِيسُ مَا مَنَعَكَ أَن تَسْجُدَ لِمَا خَلَقْتُ بِيَدَيَّ أَسْتَكْبَرْتَ أَمْ كُنتَ مِنَ الْعَالِينَ ص (75)
ئبلیس بە هۆی خۆ بەزلزانینیەوە بەر نەفرەتی خودا کەوت تەنانەت داوی لیخۆشبونی لە خوای گەورەش نەکرد ژیانی هەتاهەتای دونیای لە خودا دوا کرد و دواتریش ژیانی هەتاهەتای دۆزەخی بۆ خۆی هەڵبژارد
خوای گەورەش داواکاریەکی جێبەجێ کرد بۆیە لە ئێستادا پاشای دونیایەو لەرۆژی دوایشدا لە دۆزەخدا خودای گەورە جێگەیەکی تایبەتی بۆ داناوە کە رۆژانە وتار ئەدات بۆ زیاتر ئەشکەنجەی نەفسی شوێنکەوتوانی لە ئینسان و جنۆکەکان و پێشیان دەڵێت کێ لە شوێنەکەی ناڕازیە و بە دڵی نیە با بێتە جێگەکەی من پیرۆزی بێت
شەیتان هەر لەسەرەتاوە رقێکی زۆری لە ئادەم بوە و پێش ئەوەی رۆحی بچێت بە بەردا بە ناویدا رۆشتوەو زانیویەتی ناوی بەتاڵەو دەتوانێت فریوی بدات بە ئاسانی
– لەوانەشە رقەکەی لەوەوە بێت کەپێی ناخۆش بیت کەسێک بێجگە لە خۆی لە زەویدا دەسڵات دارتر بێت کە خۆی پێشتر لە پەریەکان بوە و پێشتر پەریەکان لە زەیدا ژیاون وبێجگە لەوەش دەسڵات و سەرۆکایەتی لە دونیادا هەبوە و ئیستا کەسانێکی تر جێگەیان دەگرنەوە واللە اعلم –
شەیتان بە شێوەیەک رقی لە ئینسانەکانە کە بە هیچ شێوەیەک ناخەوێت و ناوەستێت و تەنها ئامانجی ئەوەیە هەمو ئینسانەکان لەگەڵ خۆیدا بباتە دۆزەخ
شێوەی شەیتان چۆنە:
بە پێچەوانەی زۆربەی ئەو بۆچونانەی پێیان وایە ئیبلیس شێوەیەکی ناشیرینی هەیە ئیبلیس شێوەیەکی زۆر زۆر جوانی هەیە هەر لەبەر ئەوەش بە تاوس ناوی هێنراوە لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانێت شێوەی خۆی بگۆرێت بە پێی ویستی خۆی بۆیە ئەکری لە ئێستادا شێوەی خۆی گۆری بێت بۆ شێوەیەکی ترسناک وەکو دەڵێن پاشای تاریکی و خوای گەورەش لە قورئاندا باسی شێوەی داری زەقوم دەکات کە لە شەیاتینەکان دەچێت خوای گەورەش لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت شەییتان شوێنکەوتوەکانی خۆی دەترسێنیت
إِنَّمَا ذَٰلِكُمُ الشَّيْطَانُ يُخَوِّفُ أَوْلِيَاءَهُ فَلَا تَخَافُوهُمْ وَخَافُونِ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ آل عمران (175)
پرسیار زۆرە ئایا ئێستا شەیتان واتە ئیبلیس شەیتانی گەورە لەکوێ نیشتەجێیە
-ابن كثير -رەحمەتی خوای لیبێت دەفەرموێت کاتێک خوای گەورە شەیتانی دەرکرد ئیبلیس دابەزیە شوێنێک بە ناوی دستمیسان شوێنێکە لە نزیک بەسرە لە عیراق لە دەریادا جێگیر بو و عەرشێکی بۆخۆی دروست کرد لەسەر دەریا
بەڵام بە تەواوی شوێنی ئاشکرا نیە هەر جەندە هەندێک لە زانایان پێیان وایە لە سێگۆشەی بەرمۆدایە
شەیتان زۆرینەی شەیاتینەکانی لە ژێر دەستدایەو فەرمانی پێدەکات و هەندێک لە ئینسانەکانیش دەیپەرستن و بە پاشای خۆیانی دەزانن زۆرینەی دونیاش بە پیی ویستی ئەو دەروات بەرێوە
هیوایەتی شەیتان کافرکردن و لەناو بردنی ئینسانەکانەو بڵاو کردنەوەی فەسادو خوێنرێژی و دورخستنەوەی ئینسانەکانە لە خوا ناسی
خواردنی سەرەکی مەیە و لەوکارانەدا بەشداری دەکات کە سەرۆکایەتی دەسلاتی گەورەی تێدایە یان دەچێتە فریودانی ئەو کەسانەی کە لە خوداوە زۆر نزیکن و پلەی بەرزیان لای خودا هەیە بەردەوامیش بە بەبێ خەو پشو دان چاودیری کارو چالاکیەکانی ژێردەستەکانی دەکات

شەیتان لەگەڵ ئەو جنانەدا هاوسەرگیری دەکات کە لەسەر بیرو باوەری ئەون و بە پاشای خۆیانی دەزانن
گەورەترین نەوەکانی ناویان
ثبر ، داسم ،الأعور ، مسوط ، وزلنبور الابیظ  مورا.  هەفاف. کە هەر یەکەیان بەر پرسە لە کارێک بۆ فریودانی ئینسان هیچ دەلیلێک نیە لەسەر چۆنێتی زاوزێکردنیان ئەونە نەبێت لەرێگەی هێلەکەوە لەدایک دەبن 
شەیاتینەکان لەناو جندا بەوانە دەوترێن کە دارو دەستەی شەیتانن و لە ژێر فەرمانی ئەودان ئەوانیش جەندان کۆمەڵی خۆیان هەیە لەوانە خەواسیان هەیە لە دەریادا دەژین و باڵدارو  هەروەها بچوکیان هەیە کە زۆر بچوک ترن لە ئینسان و زەبەلاحیشیان هەیە کە زۆرگەورەرن هەروەها نەوعیان هەیە وەکو ئاژەڵن و چەندەها کۆمەڵی سەیرو سەمەرەو ترسناکی تر کە توانایەکی لە رادە بەدەریان هەیە لە هەمو بوراەکاندا تەنانەت دەتوانن لە ئاسماندا لە بۆشایدا بفرن و دەتوانن  جاسوسی بەسەر فریشتەکانەوە بکەن ئەگەر خودای گەورە نەیان سوتینێت 
قەومی جن بەهەزاران ساڵ پێش ئینسان هەن و زۆر لە ئینسان زۆرترن و پێشکەوتو ترن دەوەڵەتی  خۆیان هەیەو
ئەوانیش وەکو ئینسان موسڵمانو کافرو مەسییحی لە هەمو جۆرێکیان تێدایە
ئەو سورەتانەی ناوی ئیبلیسی تێدا هاتوە
ابليس: الحجر 2
ابليس: ص 2
ابليس: الشعراء 1
ابليس: سبا 1
ابليس: البقره 1
ابليس: الاسراء 1
ابليس: الكهف 1
ابليس: طه 1
ابليس: الاعراف 1
ئەو سورەتانەی ناوی شەیتانی تێدا هاتوە کەمەبەست لە ئیبلیسە
الشيطان: النساء 7
الشيطان: الاعراف 6
الشيطان: البقره 5
الشيطان: المجادله 4
الشيطان: الاسراء 4
الشيطان: ال عمران 3
الشيطان: الحج 3
الشيطان: الانعام 3
الشيطان: يوسف 3
الشيطان: المائده 2
الشيطان: الانفال 2
الشيطان: مريم 2
الشيطان: النحل 2
الشيطان: النور 2
الشيطان: ابراهيم 1
الشيطان: فاطر 1
الشيطان: الحشر 1
الشيطان: طه 1
الشيطان: الزخرف 1
الشيطان: فصلت 1
الشيطان: الفرقان 1
الشيطان: ص 1
الشيطان: النمل 1
الشيطان: العنكبوت 1
الشيطان: يس 1
الشيطان: محمد 1
الشيطان: الكهف 1
الشيطان: لقمان 1
الشيطان: القصص 1

سەرچاوەکان
قورئانی پیرۆز
حەدیث
رەئی زانایان 

رۆژنامەی پشتیوان

نوسـەری بـابەت

پشتیوان

بـۆچـونـەکـان


پەیوەندیمان پێوە بکە

ئەگەر هەر بۆچونێکت هەیە لەسەر ماڵپەرەکەمان ، تەنها کرتەی مایکەکە بکەو بۆچونو تێبینێکانتمان بۆ بنێرە ً ، هەروەها بۆ ئەوەی بەرداوام بابەتە نوێکانت پێبگات لە رێگەی ئیمەیڵەوە ئیمەیلەکەت تۆمار بکەو کرتەی دوگمەی بەشداربون بکە ...

هەمو مافیێکی پارێزراوە

ماڵپەری پشتیوان pshtiwan