ماڵپەری پشتیوان pshtiwan ماڵپەری پشتیوان pshtiwan
random

دوواین هەواڵ

random
facebook
چەند چرکەیەک چاوەروانبە ...

خــاوەنـــی ڕاسـتـەقیــنەی ئـــــورشــــــــــەلـــیــم فـەلـەسـتین ئـیسـرائـیـلیـەکانە یان ئـیـســماعـیـلییەکــانن



ئەگەر ئەم پرسیارە لە جولەکەیەک یان لە موسڵمانێک یان لە مەسیحیەک بپرسی بێگومان هەر وەڵامێکت دەدەنەوەو
بەشانازیەوە دەڵێن ماڵی خودای گەورەیە
مەبەست لە ماڵی خودا ئەو شوێنەیە کە تەنها بۆ پەرستن و ستایشی خودای گەورە باکاردێت و بۆ هیچ مەبەستێکی تر بەکار نایەت و مامەڵەی پێوە ناکرێت
بەڵام کێشەکە لەوەدایە ئەم ماڵەی خودای گەورە کێ بەرێیوەبەرێت یاخود بە زمانێکی تر کێ شایەنی بەرێوبردنی ئەم ماڵی خودایەیە ؟

وەکــو ئاشکرایە خاوەنی هەرسێ دینی مەسیحی و یەهودی و ئیسلامی خۆیان بە شایەنی بەرێوبردنی ئەم ماڵەی خودای گەورە دەزانن و بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری نابن و هەر کاتێک هەر لایەکیان بەسر ئەوانی تردا دەسڵاتداربێت دەبێتە خاوەنی و داگیری دەکات و ئەم هاوکێشەیەش هەرگیز ناگۆرێت
لێرەدا دەگەرێینەوە بۆ مێژوی دروستبون و بنیاتنانی ئۆرشەلیمی یەهودی و مەسیحیەکان و قودسی موسڵمانان..
بە کوردی : ماڵی پیرۆز –یان بە عەرەبی القُدس یان وەکو مێژو دەڵێ ئورشەلیم.

بە پێی هەندێک سەرجاوەی مێژوی لە دوای دابەزینی کەشتی نوح سەلامی خودای لێبێت یەکێک لە کورەکانی لە ناوچەی فەلەستین نیشتەجی بوەو ئاوەدانی کردوەتەوە
دروست کردنی قودس سەرەتا فریشتەکان دوای دروست کردنی کەعبە بە ٤٠ ساڵ دروستیان کردوە هەندێک زانایان دەڵین ئادەم سەلامی لەسەربێت دروستی کردوە  دواتر بەهۆی تۆفانەکەی پێغەمبەر نوح روخاوە
 دواتر  سولەیمان سەلامی خودای لێبێت کە پێش وەفاتی دەستی بە بنیاتنانی کرد وکاری دروستکردنییشی بە جنۆکەکان سپارد و لەکاتێکدا کەمێکی مابو تەواو ببێت چوە سوجدەو وەفاتی کرد بۆ ماوەیکی زۆر بە مردوی لە سوجدەدا مایەوە تا ئەو کاتەی عەساکەی شکاو کەوت بەلادا کە ئەمەش بۆ ئەوە بوە جنۆکەکان بە مردنی نەزانن بۆئەوەی لە دروستکردنی پەشیمان نەبنەوەو کارەکەیان تەواو بکەن
کاتی دروست کردنیشی دەگەرێتەوە  بۆ ٢٠٠٠ یان ١٠٠٠ ساڵ پێش زاین
هەر لەو رۆژەوە دوبەرەکی لە نێو ئیسرائیلیکاندا دروست بو لەسەر بەرێوبردنی ئورشەلیم
لایەینی یەکەم ئەو کەسانە بون کەسیاسەتمەداری بەنی ئیسرائیلیەکان بون و دەسڵاتیان گرتبوە دەست و بەنی ئیسرائیلیان بەریوە دەبرد لە دوای وەفاتی سولەیمان سەلامی خودای لێبیت پێش سولەیمانیش دوژمنایەتی زۆری ئەو پێغەمبەرەیان کرد و باوەریان پێ نەهێناو پییان وابو بنەماڵەی داود پێغەمبەر نابێت لە دەسڵاتدا بێت
ئەم بەریە لە بەنی ئیسرائیل بە پێی ئەقڵو بۆچونی خۆیان کاریان دەکرد و گۆرانکاریان دەکرد لە پەراوەکانی تەوراتدا و بە پێی باشو خراپی خۆیان دەیان نوسییەوەو پێیان وابو بەو شێوە بەنی ئیسرائیل گەورە دەبێت و سەر کەوتودەبێت
بەرەی دوهەمی بەنی ئیسرائیلیەکان بریتیبون لە بنەماڵەی پێغەمبەران کە بە ئیسماعیلیەکان ناسراون و هەوڵی راست کردنەوەی تەوراتیان دەداو هەردەم لە هەوڵی پاککردنەوەی ئۆرشەلیم دابون و هەوڵیان دەدا ئەو شوێنە پیرۆزەی سولەیمان -س- بۆ خودا پەرستن دروستی کرد پاکی بکەنەوەو خزمەتی بکەن
لە ناو بنەماڵەی پێغەمبەران لە ناو بەنی ئیسرائیلدا دوای موسا س چەندان پێغەمبەر هاتون کە سەرجەمیان لە لایەن بەرەی یەکەمەوە دژایەتی کراون و زۆربەیان کوژراون دواین پێغەمبەریش لە بەنی ئیسرائیل عیسا بو سەلامی خودای لێبیت ئەویش لە دوای هەوڵی لە ناوبردنی خودای گەورە بەرزیکردەوە بۆ ئاسمان عیسا س بە فەرمانی خودا بە یەکجاری پەراوی تەوراتی سرییەوەو پەراوێکی نوێی بۆ بەنی ئیسرائیلی هێنا بە ناوی ئینجیل کە هەمان شەریعەتی کۆنی لە خۆ دەگرت
لە دوای عیسا سەلامی خودای لێبێت شوێنکەواتوانی پەیامەکەی کە بەرەی دوەمی بەرێوبەری ئۆرشەلیم بون مانەوە و توانیان بۆ ماوەیەکی زۆر دەست بگرن بەسەر ئۆرشەلیمدا دواتر بەرەیەکی تر دروست بو کە بە بەرەی سێهەمی بەرێوبەر یان خزمەتکاری ئورشەلیم دێت
بەرەی سێیەم کە موسڵمانانن کە خۆیان بە خاوەنی سەرجەم پێغەمبەران دەزانن وهەمەمان بەرەی دوهەمن لە نەژاددا و ئەوانیش بە هەمان شێوە لە عیسماعیلیەکان بون و هەمان شوێنکەوتوی پێغەمبەران بون بەڵام بەرەی سێهەم جیاوازیان لەگەڵ بەرەی دوهەمدا ئەمان شوێنکەوتوی پەراو و پێغەمەری تایبەتی خۆیانن کە محمدی کوری عبدوللە بو-س- کە بە دەقی پەراوی قورئانی پیرۆز سەرجەم پەراوەکانی تر دەسرێتەوە و سەرجەم شوێنکەوتوانی پێغەمبەران دەبێت دوای ئەم پێغەمبەرە بکەوەن -س-
جیاوازیەکی تری بەرەی سێهەم پێغەمبەرەکەیانە-س- کە نێردراوە بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی و دواین پێغەمبەرو کوتا پێغەمبەرە لەسەر زەوی
بە درێژای مێژو قودس ٢ دوو جار روخێنراوە و ٤٣چلو سێ جار دەستی بەسەرا گیراوە و ٥٢پەنجاو دوو جار هێرش کراوەتە سەری و٢٣ بیست و سێ جار ئابڵوقە دراوە
سەرەتا لەلايەن بابليەكانەوە  داگير ئەكرێت و قودس ئەروخێنن و جولكەكانيان ئاوارە ئەبن و زۆربەشيان ئەبن بە كۆيلەو قودسیش لەگەڵ زەوی تەخت دەکرێ
دواتر دوای ٥٠ ساڵ لەلایەن پاشای هەخامەنیشینەکانەوە کە ئیمپراتۆریتیەکی گەورەی ناوچەکە بوو هاوپەیمانی بابلیەکان بو رێگەی بە جولەکەکاندا بچنەوە ئۆرشەلیم و شارەکە بونیات بنێنەوە
دواتر دوای چەندان هێرش بیویەوە لە لایەن رۆمانیاکانەوە و داگیر کرا و پشان لە لایەن ساسانیەکانەوە داگیرکرایەوەو دواتر دوای چەند ساڵێک رۆمانیەکان داگیریان کردەوەو بە یەکجاری بو بە شارێکی مەسیحی و مایەوە  تا سەردەمی عومەری کوری خەتاب -ر-
پاشان عمەری کوری خەتاب -ر-  ئەمری بە دەست بەسەراگرتنی ئورشەلیمی داو دواتر بە بێ داگیر کردنی قەشەی گەورەی قودس خۆی دا بەدەست عمەری کوری خەتابەوە کە ئەو کاتە خەلیفەی موسوڵماننان بو پاشان لەو سەردەمەدا ریگە درا بە جولەکەکان بگەرێنەوە شارەکە کە لەسەر دەستی مەسیحیەکان ئاوارە کرابون و دەرکرابون
پاشان عمەری کوری خەتاب -ر- بە دوای جێگەی راستەقینەی قودسدا گەراو دۆزیەوەو مزگەوتی ئەقسای لەسەر شوێنی پیرۆزی خۆی دروست کردەوە
پاشانيش لەسەر داواى پاپا ئۆريان ى دووەم هەڵمەتی خاچپەرستی دەستپێدەکات بۆیە مەسيحيەكانى ئەوروپا لە سالى ١٠٩٩هێرش دەكەنە سەر قودس و پاش ئابڵوقەدانى دەستى بەسەردا ئەگرن و داگيرى ئەكەن و  نزيكەى ٧٠ هەزار كەس ئەكوژن و بەشێکی زۆری شوێنەکان دەسوتێنن و لەو هێرشەدا چەندان کتێب و شوێنەواری بەنرخ لەناوچون پاش نزيكەى ٨٠ سال لە سالى ١١٨٧ سەرکردەی کوردی صلاحدين ئەيوبى توانى قودس لە ژێر دەستى خاچ پەرستەكان دەربێنێت پاش جەنگە بەناوبانگەکەی حەتین کە توانی هێرشی سێیەمی خاچپەرستان بەتەواوی بشکێنێ و سەرکردەکەیان ڕیشالد شێردڵ ڕایکردەوە بۆ وڵاتی خۆی و جارێكى تر موسولمانان دەستيان بەسەردا گرتەوە و جارێكى تر رێگا درا جولكەكەکان بۆى بگەرێنەوە و دەستكرا بە نۆژەن كردنەوەى بەلام پاش مردنى صلاحدينی ئەیوبی جارێكى تر قودس دەكەوێتە دەست خاچ پەرستان و نزيكەى ١١ سال تێيدا ئەمێننەوە پاشان دووبارە رزگار ئەكرێتەوە لەلاين پاشا الصالح نجم الدين أيوب دواتر جارێكى تر داگير ئەكرێتەوە لەسەر دەستى تاتار و خوارزمەيكان و كوشت و برێكى زۆرى تێدا ئەنەنەوە دواتر تاتارەكان لەسەر دەستى مەماليكەكانى ميسر ئەشكێن و مەماليكەكان دەست دەگرن بەسەر قودسدا و قودس بە شارێكى مەماليكى ئەمێنێتەوە تاكو هاتنى عوسمانيەكان كە لەم ماويەش خەلكى شارەكە توشى بومەلەرزە و بلاوبونەوى نەخۆشى تاعون ئەبن
پاش هێرشى عوسمانيەكان بۆسەر مەماليك لە سالى ١٥١٧ دەست دەگرن بەسەر قودس دا و بە درێژاى دەسەلاتى عوسمانى قودس لە ژێر دەستى عوسمانيەكان بوو تا سالى ١٩١٧ و شكستى عوسمانى لە جەنگى جيهانى يەكەم .
دواتر پاش شكست و روخانى عوسمانى بەريتانيەكان دەستيان بەسەر شارەكەدا گرت و دواتريش جولەكە و مەسيحيەكان بە شێوەيكى بەرچاو بۆى گەرانەوە بەتايبەت زۆرى جولكە واى كرد ژمارەى موسولمان زوۆر كەم بێتەوە بەهۆى كرينى زەويەكانى قودس و دەركردنى موسولمان و مەسيحيەكان بۆيە چەندين شۆرش تێدا بەرپا بوو بەلام بەرتانيەكان توانيان كۆنترۆلى بكەن و خزمەتى زياتر بە جولكەكان بكەن نمونەش كردنەوى زانكۆى عيبري دواتريش كێشەى قودس برايە نەتەوە يەگرتوەكان لە پاش جەنگى جيهانى دووەم و نەتەوە يەگرتوەكانيش بريارى دا خۆيان قودس بەرێوە ببەن تاكو دياري كردنى شێوازىكى حوكم بۆ خەلكەكە كە خۆيان بيانەوێت بەلام پاش پاشەكشێى بەريتانيەكان جولكەكان ئەم هەلەيان قۆستەوە و دەولەتى ئيسرائيليان راگەياند ئەمەش بووە هۆى شەرو كوشتارێكى زۆر كە تا ئێستاش هەر بەردەوامە كە گرنگرترينيان شەرى سالى 1967
—————–
ماڵپەری پشتیوان
سەرچاوەکان
قورئانی پیرۆز
دەقە مێژویەکان و ویکیپیدیا

نوسـەری بـابەت

پشتیوان

بـۆچـونـەکـان


پەیوەندیمان پێوە بکە

ئەگەر هەر بۆچونێکت هەیە لەسەر ماڵپەرەکەمان ، تەنها کرتەی مایکەکە بکەو بۆچونو تێبینێکانتمان بۆ بنێرە ً ، هەروەها بۆ ئەوەی بەرداوام بابەتە نوێکانت پێبگات لە رێگەی ئیمەیڵەوە ئیمەیلەکەت تۆمار بکەو کرتەی دوگمەی بەشداربون بکە ...

هەمو مافیێکی پارێزراوە

ماڵپەری پشتیوان pshtiwan